یانەی هەولێر بە توندی سزا درا

یانەی گەرمە دەبێت کورسییەکانی یاریگەی فرەنسۆ هەریری چاک بکاتەوە

دڵتەنگی یاریزانانی هەولێر دوای گۆڵی دووەمی گەرمە
دڵتەنگی یاریزانانی هەولێر دوای گۆڵی دووەمی گەرمە

هاندەرانی هەولیر بەهۆی رووداوەکانی یاریی گەرمە سێ یاریی سڕ دەکرێن و ناتوانن لە سێ یاریی داهاتووی یانەکەیان لە یاریگای فڕانسۆ هەریری ئامادەبن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 16 ئەیلوولی 2026، لێژنەی تەمبێکردن لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سزای سەر یانەی هەولێر لەبارەی رووداوەکانی یاریی بەرامبەر گەرمە رادەگەیاند و هەولێر بۆ سێ یاریی لە هاندەرانی بێبەش دەبێت و یانەکەش بە پێبژاردنی سێ ملیۆن دینار سزا دەدرێت کە سێ یاریی داهاتووی هەولێر لە یاریگای خۆی بەرامبەر یانەکانی گازی باکوور و مووسڵ و غەراف دەبن.
لە راگەیاندراوەکەی لێژنەکەدا هاتووە بەهۆی شکاندنی ژمارەیەک کورسییەکانی یاریگای فڕانسۆ هەریری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لێژنەیەک پێکدەهێنێت و یانەی گەرمە ناچار دەکات خەرجییەکانی چاککردنەوەی کورسییە شکاوەکانی یاریگای فڕانسۆ هەریری لە ئەستۆ بگرێت.
جگە لەم سزایانە، سەفین یاسین سەرۆکی یانەی هەولێر بەهۆی هاتنە خوارەوەی بۆ ناو یاریگا لە پشووی نێوان گێمەکانی یاریی بەرامبەر گەرمە بە پێبژاردنی ملیۆنێک دینار سزا دەدرێت.
یانەی هەولیر لە گەڕی حەوتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لەنێو یاریگەی فرەنسۆ هەریری بۆ ئەم وەرزە یەکەمین یاریی لەم وەرزە بەرامبەر یانەی گەرمە دۆڕاند، لە دوای یارییەکەش گرژی و ئاڵۆزی لە نیوان هاندەرانی هەردوو یانە روویدا.