بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییانی زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەدەچێت
پێنجشەممە 17ـی ئەیلوولی 2026، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت، ئاهەنگی دەرچوونی خولی حەوتەمی قوتابییانی زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک بەڕێوە دەچێت.
لە مەراسیمی ئەمساڵدا 122 قوتابی لە چوار کۆلێژ و هەشت پرۆگرامی بەکالۆریۆس بڕوانامە وەردەگرن، کە 68 دەرچووی کۆلێژی ئەندازیارین، 31 دەرچوو لە کۆلێژی هونەر و زانستەکان، 13 دەرچوو لە کۆلێژی بازرگانی، و 10 دەرچووش لە کۆلێژی پەرستارین.