مەسرور بارزانی و موحسین مەندەلاوی دۆخی گشتیی عێراقیان تاوتوێ کرد
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دهۆک پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی و شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد؛ لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی وڵات تاوتوێ کرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ـی ئەیلوولی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک، پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد کە لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکهاتبوو.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، موحسین مەندەلاوی بەشداری ئاهەنگی ئاهەنگی دەرچوونی خولی حەوتەمی قوتابییانی زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک کرد و گوتارێکی پێشکەش کرد.