رێوڕەسمی یەکخستنی هێزی پێشمەرگە دەستیپێکرد
ئەمڕۆ دووشەممە 21ـی ئەیلوولی 2026، بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە؛ رێوڕەسمی یەکخستنی تەواوەتیی هێزی پێشمەرگە دەستیپێکرد.
رێوڕەسمەکە لە بارەگای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت، تێیدا هەنگاوە سەرەکی و کۆتاییەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەخرێنەڕوو.
هەر لەبارەی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، 10ـی ئەم مانگە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، کۆتایی هاتنی سەرکەوتووانەی پرۆسەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگە لە ژێر چەتری وەزارەتەکەی راگەیاند و ئاشکراشی کرد تەواوی هێزەکانی یەکەی 70 و 80 لەسەر ئاستی یەک فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵ، (لیوا و فیرقە و فەرماندەیی دەڤەر) رێکخراونەتەوە.