مەسرور بارزانی: پێشمەرگە سیمبولی خەبات و مایەی شکۆ و شانازیی تەواوی کوردستانییانە
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کۆتاییهاتنی سەرکەوتووانەی پڕۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی راگەیاند؛ لە زاری سەرۆکی حکوومەتەوە ئاشکرا کرا کە پێشمەرگە سیمبولی خەبات و مایەی شکۆی کوردستانە، هاوکات جەختی کردەوە قۆناخی داهاتوو تایبەت دەبێت بە دابینکردنی چەکی پێشکەوتوو و بەهێزکردنی بەرگریی ئاسمانیی هێزەکە.
دووشەممە 21ی ئەیلوولی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بە بۆنەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا نووسیویەتی: پێشمەرگە تەنیا هێزێکی چەکداری سەربازی نییە، بەڵکوو سیمبولی خەبات و قوربانیدان و ناسنامەی تێکۆشانی خەڵکی کوردستان و مایەی شکۆ و شانازیی هەموو کوردستانییەکە.
هەروەها ئاماژەی داوە، ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە بۆ کوردستان و بۆ پێشمەرگە کە خۆشبەختانە پڕۆسەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، سەرکەوتووانە بە ئەنجام گەیشت.
دەشڵێت: ئەم یەکگرتنەوەیە، قۆناخ و هەنگاوی یەکەمی پڕۆسەیەکی دوور و درێژە و قۆناخی داهاتوو زۆر گرنگترە، کە قۆناخی بەهێزکردنی توانا سەربازییەکان و دابینکردنی چەکی پێشکەوتوو و بەرگریی ئاسمانی و پەرەپێدانی تواناسازی و پێشخستنی هەمەلایەنەی پێشمەرگەیە.
پێشمەرگە تەنیا هێزێکی چەکداری سەربازی نییە، بەڵکوو سیمبولی خەبات و قوربانیدان و ناسنامەی تێکۆشانی خەڵکی کوردستان و مایەی شکۆ و شانازیی هەموو کوردستانییەکە.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) September 21, 2026
ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە بۆ کوردستان و بۆ پێشمەرگە کە خۆشبەختانە پڕۆسەی یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە،…