هەرێمی کوردستان داوای هاوتاکردنی مووچەی پێشمەرگە لە بەغدا دەکات
شاندی هەریمی کوردستان داوای 450 ملیار دیناری کردووە بۆ هاوتاکردنی مووچەی پێشمەرگە لەگەڵ سەربازانی عێراق.
ئەمرۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جیگری سەرۆکوەزیران کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکە بە وردی لەبارەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و هاوتاکردن و شایستە داراییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە هاوشێوەی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.
لەبارەی هاوتاکردنی مووچە و شایستە داراییەکان، ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە دانوستانەکانی شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی سەبارەت بە بودجەی 2027، شاندی هەرێم بە فەرمی داوای کردووە 450 ملیار دینار بۆ سەر تەرخانکراوی موچەی ئێستای 148 هەزار پێشمەرگە زیاد بکرێت، بەمەش مووچە و دەرماڵەی هێزەکانی پێشمەرگە هاوتای هێزە عێراقییەکانی لێدێت.