دژەتیرۆری عێراق: دوو داعش لە سنووری کەرکووک کوژران
دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند کە هێزەکانیان لە میانی رووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداریدا لە سنووری شارەدێی پردێ سەر بە پارێزگای کەرکووک، دوو تیرۆریستی رێکخراوی داعشیان کوشتووە کە پشتێنی بۆمبڕێژکراویان بەستبوو.
یەکشەممە 27ـی ئەیلوولی 2026، بەپێی راگەیەندراوێکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، پێکدادانێکی چەکداری لە نێوان هێزەکانی دژەتیرۆر و پاشماوەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری پارێزگای کەرکووک روویداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەی دەزگای دژەتیرۆر لەگەڵ پاشماوەی چەتەکانی تیرۆریستی داعش لە سنووری شارەدێی پردێ، دوو تیرۆریست کە بە نیازی ئەنجامدانی پەلاماری خۆکوژی پشتێنی تەقینەوەیان لەخۆبەستبوو، دەستبەجێ کوژران."
ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراقدایە بۆ کێوماڵکردنی ناوچە شاخاوی و سنوورییەکان و راوەدوونانی مۆڵگەکانی پاشماوەی چەکدارانی داعش لە پارێزگای کەرکووک.