سەباح نوعمان: ئەمڕۆ کۆتایی بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق هات
گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات ئەمڕۆ کۆتایی بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق هات.
ئەمڕۆ دووشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2026، سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بە کوردستان24ـی راگەیاند: ئەمڕۆ کۆتایی بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق هاتوو و رۆژی چوارشەممەش، هەموو هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەولەتی لە وڵات دەکشێنەوە.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان جەخت لەوە دەکاتەوە لە دوای 30ی ئەیلوول، هیچ هێزێکی بیانی یان بارەگای سەربازی لە عێراق بوونی نامێنێت.
هاوکات دووپاتیدەکاتەوە دۆخی ئەمنیی وڵات لەوپەڕی باشیدایە و هیچ نیگەرانییەک نییە و هێزەکانی عێراق لە هەموو وڵات بڵاو دەبنەوە.
سەباح نوعمان، ئاماژەی بەوە کرد، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەگۆڕێت بۆ هاوبەشی دوو لایەنە لە بوارە جیاوازەکان.