پەرلەمانتارێکی سوننە: پێویستە عێراق دوای 30ـی ئەیلول لەژێر هەژموونی ئێران بێتە دەرەوە

پەرلەمانتارێکی سوننە رایدەگەیەنێت، پێویستە عێراق دوای 30ـی ئەیلول لەژێر هەژموونی ئێران بێتە دەرەوە و کۆنترۆڵی چەک بکات.

کامیل نەواف غەریری، پەرلەمانتاری عێراق، بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی، لەگەڵ بڕیاری کشانەوەی هەموو هێزە بیانییەکانە لە عێراق،بەمەرجێک لەدوای 30ـی ئەیلوول سەقامگیری ئەمنی و سیاسی هەبێت، چەک لەدەست دەوڵەت بێت و گرووپە چەکدارەکان چەکەکانیان رادەست بکەن. 

جەخت لەوە دەکاتەوە پێویستە عێراق سەربەخۆی تەواوەتی بەدەست بهێنت و لەژێر هەژموونی وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت “ئێران” بێتە دەرەوە. 

لەگەڵ ئەوەشدا روونی دەکاتەوە هیچ پێکهاتەک بەتایبەت کورد و سوننە بەرپرسیارێتی لێکەوتەکانی دوای کشانە هێزەکانی ئەمریکا هەڵناگرن، بەڵکو عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق و شیعەکانن، چونکە ئەوان بەڵێنیان داوە چەک کۆنتڕۆڵ بکەن.

30ـی ئەیلوول، هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق دەکشێنەوە و بنکە و بارەگا سەربازییەکانیان رادەستی سوپای عێراق دەکەنەوە.