سەرۆک بارزانی: پێویستە بە دەستوور هەموو کێشەکان چارەسەر بکرێن

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی فەخریی یەکێتیی نێودەوڵەتیی (IDU) کرد
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی فەخریی یەکێتیی نێودەوڵەتیی (IDU) کرد

ئەمڕۆ سێشەممە، 29ی ئەیلوولی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە کەسایەتیی دیاری بەریتانی و سەرۆکی فەخریی یەکێتیی نیودەوڵەتیی دیموکرات (IDU) لۆرد مایکل ئاشکرۆفت کرد.

بە گوێرەی راگەیەنراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا لۆرد ئاشکرۆفت خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی و پێزانینی هەبوو بۆ ئەو هەنگاوانەی بە ئاراستەی بووژانەوە و سەقامگیری و پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان نراوە و جەختیشی لەوە کردەوە، پێویستە واقعی هەرێمی کوردستان و دۆزی کورد لەسەر ئاستی جیهانیدا باشتر بناسرێت و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی لە شەڕی تیرۆریستانی داعش بەرز نرخاند.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی لۆرد ئاشکرۆفتی کرد. هەروەها کورتەیەکی لەبارەی مێژووی خەبات و قوربانیدانی گەلی کوردستان لە سەد ساڵی ڕابردوو خستەڕوو .

هەروەها ئاماژەی بە فەرهەنگی دەوڵەمەندی پێکەوەژیانی گەلی کوردستان دا و جەختی لە پێویستیی چارەسەرکردنی دۆزی رەوای گەلی کوردستان لەڕێی گفتوگۆ و شێوازی ئاشتیانە کردەوە. لە بەشێکی تری گوتەکانیدا سەرۆک بارزانی رۆشنایی خستەسەر بارودۆخی عێراق و تەئکیدی لە پابەندبوونی هەموو لایەک بە دەستوور کردەوە لەپێناو سەقامگیری و چارەسەرکردنی کێشەکان.