مێسی لە ماوەی 10 ساڵ ریمۆنتادای بەسەر رۆناڵدۆ کرد
نزیکەی 10 ساڵ لەمەوبەر لە ساڵی 2016 کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پۆرتوگاڵی توانی بە درێسی یانەی ریاڵ مەدرید، گۆڵی ژمارە 50 بە لێدانی راستەوخۆ بکات، ئەو کاتە لیۆنێل مێسی خاوەنی 32 گۆڵی راستەوخۆ بوو و 18 گۆڵ لە دوای ئەستێرە پۆرتوگاڵیەکەوە بوو.
لەو کاتەوە لە ساڵی 2016 کریستیانۆ رۆناڵدۆ تاوەکو ئێستا بووەتە خاوەنی 64 گۆڵ بە لێدانی راستەوخۆ واتە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو دۆن تەنها 14 گۆڵی دیکەی بە لێدانی راستەوخۆ کردووە، لە بەرامبەردا مێسی ریمۆنتادایەکی گەورەی کردووە و لە ماوەی ئەو هەموو ساڵە لیۆ توانیویەتی 44 گۆڵی دیکە بە لێدانی راستەوخۆ تۆمار بکات.
دوایین گۆڵی راستەوخۆی مێسی لە یاری رابردوو یانەکەی بەرامبەر یانەی کۆلۆمبۆس بوو لە خولەکی 33 کە بە جوانترین شێوە تۆماری کرد و ژمارەی گۆڵەکانیشی بە لێدانی راستەوخۆ گەیاندە 76 گۆڵ و بە 12 گۆڵ پێش کریستیانۆ رۆناڵدۆی رکابەری کەوتووە.
گۆڵەکەی مێسی بەرامبەر کۆلۆمبۆس لە خولی ئەمریکی، شەشەمی گۆڵی لێدانی راستەوخۆی خاوەنی هەشت خەڵاتی باڵۆن دۆر بوو لە ساڵی 2026، ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە لەم ساڵەدا بەرامبەر یانەکانی نیۆیۆرک سیتی و مۆنتریاڵ و سان دیێگۆ و هەڵبژاردەی ئوردن بە لێدانی راستەوخۆ پێنج گۆڵی دیکەی تۆمار کردووە.