سەرۆک یانەیەک بە دەسڕێژی گولە کوژرا
ئیلیان فیلیپۆڤ، بازرگان و خاوەنی کۆمپانیای گواستنەوە و بیناسازی PIMK و سەرۆکی یانەی بۆتێڤ پلۆڤدیڤ بولگاری لە شاری پلۆڤدیڤ لەلایەن کەسێکی نەناسراو تەقەی لێکرا و گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ داواکاری گشتی شارەکە بڵاویکردۆتەوە، نزیکەی کاتژمێر یەکی شەو، بازرگانەکە تەقە لە سەری کراوە و کوژراوە. بەرپرسانی دادوەری ڕایانگەیاندووە روداوەکە لە شوێنی نیشتەجێبوونی تایبەتی قوربانییەکە ڕوویداوە و هیچ ئاماژەیەک نییە کە لە ژێر هەڕەشەدا بووە، هەروەها ئەوان ئەو هەواڵاشیان رەتکردووەتەوە کە پێشتر میدیاکانی بولگاریا بڵاویان کردەوە هاوسەرەکەی پێشتر پەیوەندی بە کەسانێک کردووە.
ئیلیان فیلیپۆڤ دامەزرێنەر و کەسایەتی سەرەکی کۆمپانیای PIMK بوو کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی گواستنەوە و بیناسازی وڵات. ناوبراو لە شاری پلۆڤدیڤ بەناوبانگ بوو بەهۆی ڕۆڵی سەرەکی لە بوژاندنەوەی یانەی بۆتێڤ پلۆڤدیڤ کە لە هاوینی 2025 ئەرکی سەرۆکایەتی یانەکەی گرتە ئەستۆ یانەکەی لە قەیرانێکی دارایی سەخت و کورتهێنانی 3.5 ملیۆن یۆرۆیی رزگار بکات.