ئەمڕۆ ئەنجامی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12 رادەگەیەنرێت
ئەمڕۆ ئەنجامی وەرگرتنی ده‌رچووانی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی له زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2026-2027) راده‌گه‌یه‌نرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ـی تشرینی یەکەمی 2026، له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامی وه‌رگرتنی ده‌رچووانی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی له زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2026-2027) راده‌گه‌یه‌نێت.
بە پێی راگەیەنراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا، دوای راگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین، ده‌ست ده‌کرێت به پرۆسه‌ی خوێندنی قۆناخی یه‌که‌م له زانکۆکان، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر وه‌رگیراوان له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به زانکۆکانیانەوە بکه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌کاری پێویست ده‌که‌ن بۆ پێشوازیکردن له وه‌رگیراوانی تازە بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027.
ئەمەش لە کاتێکدایە 17ـی ئەیلوولی 2026، سیستەمی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆ سەرجەم بەشەکانی زانستی، وێژەیی، پیشەیی و قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان کارا کرا و کاتژمێر 12ـی شەوی 26ـی هەمان مانگ، سیستەمەکە داخرا.
بۆ ئەمساڵ 40 هەزار و 716 دەرچووى (زانستى، وێژەیی، پیشەیی، قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان) مافی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاینیان هەبوو، بە شێوەیەک 30 هەزار و 847 دەرچوو لە بەشى زانستى، حەفت هەزار و 923 دەرچوو لە بەشى وێژەیی، 706 دەرچووى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان و هەزار و 240 دەرچووى ئامادەیی پیشەیی.