ئیسرائیل لێکۆڵینەوە لە فڕۆکەوانانی دوو رەگەزنامە دەکات

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە لێکۆڵینەوەیەکی ورد دەکەن، سەبارەت بە گومانی نیشتنەوەی ژمارەیەک فڕۆکەوان لە فڕۆکەخانەی "بن غوریۆن" لە چەند ساڵی رابردوودا، کە خاوەنی رەگەزنامەی دووەمن و یەکێک لە رەگەزنامەکانیان دەچێتە خانەی "وڵاتانی نەیار"ـەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی "کەناڵی 12"ی ئیسرائیلی، لێکۆڵینەوەکان چڕ کراونەتەوە لەسەر ئەو گومانەی کە فڕۆکەوانانی هەڵگری رەگەزنامەکانی ئێران، سووریا و عێراق توانیویانە لەو ماوەیەدا لە ئیسرائیل بنیشنەوە.

راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئیسرائیل لیست و ناوی فڕۆکەوانەکانی لە کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی "فلاي دبی" وەرگرتووە، بەڵام بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو لیستانە پێشتر بە شێوازی پێویست پشکنینی ئەمنی بۆ نەکراون.

هەر لەم چوارچێوەیەدا، راپۆرتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە دەسەڵات و لایەنی نێودەوڵەتیی دیکە هاوکاریی ئیسرائیل دەکەن بۆ چارەسەرکردن و کۆنتڕۆڵکردنی ئەم درزە ئەمنییە.

شایەنی باسە، ئەم بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە ئەمنییە توندانە دوای ئەوە دێن کە رووداوێک لە گەشتی ژمارە (FZ1073)ی کۆمپانیای "فلاي دبي" کە بەرەو تەلئەڤیڤ بەڕێکەوتبوو، تۆمار كرا.

رووداوەکە رۆژی 30ـی ئەیلوولی 2026 لە گەشتی ژمارە FZ1073ـی هێڵی ئاسمانیی فلای دوبەی روویدا. فڕۆکەکە لە جۆری بۆینگ 737 ماکس بوو، لە دوبەیەوە بەرەو تەلئەڤیڤ دەفڕی و 174 سەرنشین لەگەڵ هەشت ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی هەڵگرتبوو.

پۆلیسی سعوودییە دەستبەجێ هێرشبەرەکەی دەستگیر کرد و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەست پێکرد. لە بەرانبەر ئەم کارەدا، نارێندرا مۆدی سەرۆکوەزیرانی هیندستان لە رێگەی پەیوەندییەکی ڤیدیۆییەوە قسەی لەگەڵ کاپتنە هیندییەکە کرد لە نەخۆشخانە و دەستخۆشی لێ کرد بۆ رزگارکردنی گیانی دەیان کەس.

 هاوکات کۆمپانیای فلای دوبەی گەشتەکانی بۆ تەلئەڤیڤ راگرت و ئەنوەر قەرقاش راوێژکاری دیپلۆماسیی ئیماراتیش رایگەیاند، ئەمە کردەوەیەکی تیرۆریستیی مەترسیدار بووە.