راهێنەرێک بە گاڵتەوە باسی رۆناڵدۆ دەکات بەڵام شەرمەزار بوو
یاکوب فریس راهێنەری هەڵبژاردەی فینلەندا، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری هەڵبژاردەکەی ویستی گاڵتە بە بابەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بکات، بەڵام ئامادەبوانی کۆنگرەکە هیچ کاردانەوەیەکیان نەبوو و راهێنەرەکەش هەستی بە شەرمەزاری کرد.
راهێنەرەکەی هەڵبژاردەی فینلەندا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئەلبانیا ئامادەبوو، رۆژنامەنوسێک پرسیاری ئەوە لێدەکات ئایا هیچ یاریزانێکت بۆ ئەم یارییە دادەبڕێت یاخود نا، ئەویش بە ویستی گاڵتە وەڵام دەداتەوە و دەڵێت '' هیچ یاریزانێکم دوێنی بە فڕۆکەی تایبەت راهێنانەکانی جێنەهشتووە و هەمووان ئامادەن بۆ یارییەکە ''. مەبەست لە قسەکانی ئەو راهێنەرە بابەتی بەشداری نەکردنی رۆناڵدۆیە لە راهێنانەکانی پۆرتوگاڵ گەڕانەوەیەتی بە فڕۆکە تایبەتیەکەی بۆ سعوودییە.
یاکوب فریس بە گاڵتە ئەو قسەیەی کرد بەڵام کاتێک بینی هیچ رۆژنامەنوسێکی ئامادەبوو کاردانەوەی لەسەر ئەو قسانەی نەبوو، زۆر هەستی بە شەرمەزاری کرد و لێی پرسین '' ئایا لە گاڵتەکەی من گەیشت؟ '' بەڵام دیسانەوە هیچ رۆژنامەنوسێک وەڵامی نەدایەوە.
هۆڵی کۆنگرەکە بێ دەنگی باڵی بەسەردا کێشا بوو تاوەکو ئەو کاتەی راهێنەرەکەی هەڵبژاردەی فینلەندا داوای لێبوردنی لە رۆژنامەنوسەکان کرد و گووتی '' من هیچ مەبەستێکم لە قسەکانم نەبوو، هەر ویستم دڵتان خۆش بکەم ''.