پێنجشەممە لاهورشێخ جەنگی دەبرێتەوە بەردەم دادگا
گوتەبێژی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی راگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، 8ـی تشرینی یەکەم بۆ دەستپێکردنی دادگایی لاهور شێخ جەنگی و 11 کەسی دیکە دیاری کراوە، کە بەپێی ماددەی 56 دادگایی دەکرێن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ـی تشرینی ئەکەمی دانا تەقێدین، گوتەبێژی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەم دانیشتنەی دادگا بڕیاربوو پێنجشەممەی رابردوو بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی پشووی فەرمییەوە دانیشتنەکە دواخرا.
لەلایەکی دیکەوە، دانیشتنێکی دیکەی دادگا بۆ 28ـی تشرینی یەکەمی دیاری کراوە. ئەو دانیشتنە تایبەتە بە دادگایی کردنی 22 کەس بەگوێرەی ماددەی 406 و لە چوارچێوەی دۆسیەی لالەزار بەڕێوەدەچێت.
تەقێدین جەختیکردەوە، ماددەی 406 جیاوازە لە ماددەی 56 و بەپێی ئەو لێکدانەوەیە، کۆی 12 کەس بەپێی ماددەی 56 رووبەڕووی دادگا دەبنەوە.