سەرۆک بارزانی: ئه‌گه‌ر خۆمان نه‌بین كه‌س نامانپارێزێت
یەکشەممە، 4ـی تشرینی یەکەمی 2026، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك مەسعود بارزانی، له شاری هه‌ولێر، رێوڕه‌سمی كۆتاییهاتنی خولی 20ـەمی په‌یمانگه‌ی كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو .
سه‌رۆك بارزانی گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و پیرۆزبایی له قوتابییانی ده‌رچووی خولی 20ـەم كرد و سوپاسی به‌رپرسی په‌یمانگه و مامۆستایانیشی كرد له پێگه‌یاندنی ئه‌م سامانه گه‌وره‌یه .
سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند: ده‌بێ قوتابییانی ده‌رچوو سوودی زۆر له‌و زانسته ببینن كه وه‌ریانگرتووه و په‌روه‌رده‌ی سیاسی بۆ كادیر زۆر گرنگه به تایبه‌ت له‌م سهدرهمهدا و ده‌بێ كادیری ئێمه چه‌كدار بێت به‌و زانسته كه بتوانێت رووبه‌ڕووی هه‌موو ئاڵنگارییەک ببێته‌وه .
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به مێژوو و زه‌ڕووڕه‌تی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد و گوتی : پارتی له قۆناخێكی زۆر هه‌ستیار و زه‌حمه‌ت بۆ كورد دامه‌زراوه؛ به‌ڵام پارتی نه‌یهێشت نائومێدی جێگیر ببێت و ئومێدی خسته‌وه ناو ده‌روونی هه‌موو تاكی كورد .
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی باسی له شۆڕشه‌كانی كوردستان كرد و له باسی شۆڕشی ئه‌یلوولدا رایگه‌یاند: شۆڕشی ئهیلوول به سه‌ركردایه‌تیی بارزانیی نه‌مر شۆڕشی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو و كورد له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان له‌و شۆڕشه‌دا به‌شدار بوون و شۆڕشی گوڵانیش ئه‌گه‌ر یارمه‌تیی برایانمان له باكوور و رۆژئاوا نه‌بوایه نه‌مانده‌توانی به‌رده‌وام بین .
سه‌رۆك بارزانی گوتیشی: پارتی حه‌قیقه‌تی نه‌ته‌وه‌یی گه‌یانده هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان و پارتی بڕوابه‌خۆبوونی دروستكرد و ئه‌مه حه‌قیقه‌ته .
هه‌ر له گوتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له پێویستیی بڕوابه‌خۆبوونی تاكی كورد كرده‌وه و رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر خۆمان نه‌بین كه‌س نامانپارێزێت. رووشی كرده كایدرانی پارتی و پێی گوتن: ئه‌و بڕوایه بۆ هه‌موو تاكێكی كورد دروست بكه‌ن .
سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستای ناوچه‌كه، سه‌رۆك بارزانی له گوتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دۆخی ناوچه‌كه زۆر هه‌ستیاره و كه‌س نازانێت به‌ره‌و كوێ ده‌چێت، شه‌ڕێكی گه‌وره له مانگی شووباتی رابردوو رووی دا و هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان تا ئاستێكی زۆر له به‌ڵایه‌كی زۆر گه‌وره پارێزران .
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، سه‌رۆك بارزانی گوتی حه‌ز ده‌كه‌ین باشترین په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت و نه دوژمنین له‌گه‌ڵ ئێران و نه له‌گه‌ڵ توركیا و هیچ ده‌وڵه‌تێكی دیکە. سه‌رۆك بارزانی هیواشی خواست كه شه‌ڕی ناوچه‌كه له‌كۆڵ ببێته‌وه و به ئاشتی كۆتایی بیت
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی، سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئێستا باشه و ئێمه به پێی ده‌ستوور داوا ده‌كه‌ین، داوای زیاتر له‌وه ناكه‌ین كه له ده‌ستووردا هاتووه و كه‌متر له‌وه‌ی له ده‌ستووردا هاتووه قبوڵ ناكه‌ین.
هه‌روه‌ها باسی له‌و رێككه‌وتنه كرد كه له نێوان نێچیرڤان بارزانی و هادی عامری واژۆ كراوه و جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م رێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكرێت باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی نه‌كه‌ن، ئێمه بیر ده‌كه‌ینه‌وه هه‌ڵوێستی ئێمه چۆن ده‌بێت.
له كۆتاییشدا دووباره سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی له قوتابیانی خولی بیسته‌می كادیران كرد. هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی بڕوانامه و خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێشكه‌شی مامۆستایان و قوتابیانی سه‌ركه‌وتوو و ده‌رچووی خولی بیسته‌می په‌یمانگه‌ی پێگه‌یاندنی كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد كه له‌و خوله‌دا 96 كه‌س به‌شدار بوون.