فەرهاد ئەترووشی: پێویستە حکوومەتی عێراق شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێم بدات

 جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە نووسینگەی فەرمیی خۆی لە بەغدا پێشوازیی لە مستەفا نیزار عانی، وەزیری بازرگانی و شاندێکی باڵای وەزارەتەکەی کرد. هاوکات رایگەیاند، پێویستە حکوومەتی عێراق شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت و گرنگیی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵ و بازرگانی بدرێت.

دووشەممە 5ـی تشرینی یەکەمی 2026، نووسینگەی راگەیاندنی فەرهاد ئەترووشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیری بازرگانی حکوومەتی عێراق، گفتوگۆ لەبارەی چەندان دۆسیە و پرسی پەیوەندیدار بە کاری وەزارەت و دامەزراوەکان کراوە. هەروەها تیشک خراوەتە سەر لابردنی بەربەستەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان.

فەرهاد ئەترووشی، جەختدەکاتەوە، پێویستیی بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتە خزمەتگوزارییەکان و پەرلەمان. هاوکات بە پێویستی دەزانێت یاسا و رێساکان بەجۆرێک نوێبکرێنەوە کە لەگەڵ قۆناخەکەدا بگونجێن و پێداویستی و خواستەکانی هاووڵاتییان دابین بکەن.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان داوای گرنگیدان بە کەرتی بازرگانی و کشتوکاڵ دەکات و جەخت دەکاتەوە سەر پێویستیی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان و سەرجەم پارێزگاکانی عێراق.