کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەبارەی پۆرتوگال بڕیاری کۆتایی دا

کریستیانۆ رۆناڵدۆ خۆرخی خیسۆس
کریستیانۆ رۆناڵدۆ خۆرخی خیسۆس

کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ لەبارەی ئەگەری گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی هەڵبژاردەی نیشتیمانی وڵاتەکەی خۆی یەکلایی کردەوە و بڕیاری کۆتایی دا.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ خۆرخی خیسۆس راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال بەشداریی دوو یاریی رابردووی هەڵبژاردەکەی نەکرد و کەمپی مەشق و ئامادەکارییەکانی پۆرتوگالی لە دانیمارک جێهیشت و بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی نەسر گەڕایەوە سعوودیە.
هەڵبژاردەی پۆرتوگال دوو یاریی رابردووی بەرامبەر دانیمارک و نەرویج بەبێ کریستیانۆ رۆناڵدۆ بردەوە، لە لایەکی دیکەیشەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دوای جێهێشتنی کەمپی هەڵبژاردەی پۆرتوگال رایگەیاند لە داهاتوو سەرجەم رووداوەکانی پشت پەردە ئاشکرا دەکات.
تۆڕی هەواڵی CNN Portugal ئاشکرای کردووە کریستیانۆ رۆناڵدۆ خۆی یەکلایی کردووەتەوە تاوەکۆ خۆرخێ خیسوس راهێنەری پۆرتوگاڵ بێت ناگەڕێتەوە هەڵبژاردەکە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆی تەمەن 41 ساڵ لە کاروانی یاریکردنی لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال زۆرترین ریکۆردی لە مێژوودا تۆمار کردووە.
گۆڵکاری مێژووی پۆرتوگالە بە 146 گۆڵ، بە هەمان ژمارە گۆڵکاری مێژووییە لەسەر ئاستی سەرجەم وڵاتان، خاوەن زۆرترین یاریی لەگەڵ پۆرتوگال بە 234 یاری، تاکە یاریزانە بەم تەمەنە لە داویین 23 یاری 16 گۆڵی کردووە.
کریستیانۆ گۆڵکاری مێژووی پۆرتوگالە لە مۆندیال بە 11 گۆڵ، گۆڵکاری مێژووییە لە پاڵاوتنی مۆندیال بە 41 گۆڵ. تاکە یاریزانە لە مێژوو 25 ساڵە لەسەریەک لە خول و پاڵەوانێتییە گەورەکان گۆڵ دەکات.
کریستیانۆ خاوەن زۆرترین بەشداریکردن لە یارییەکانی یۆرۆ بە 30 یاری، گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە یۆرۆ بە 14 گۆڵ. تاکە یاریزانە لە شەش مۆندیال لەسەریەک گۆڵی کردووە.