مەسرور بارزانی: بیرۆکەی داهێنەرانەی گەنجانمان گەورەترین دەستکەوتە بۆ ئێمە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بیرکردنەوەی بەردەوامی گەنجانمان لە داهێنان و بەشداربوونیان لە پێشخستنی كۆمەڵگەی خۆیان گەورەترین دەستكەوتە بۆ ئێمە.

سێشەممە، 6ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، نووسویەتی: ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەکنەلۆجیا HITEX 2026مان كردەوە و چاومان بەو پێشكەوتنانە کەوت كە لە لایەن گەنجان و كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان و دەرەوە لە پێشانگەكەدا خراونەتە روو.

سەرۆکوەزیران رایگەیاند: بیرکردنەوەی بەردەوامی گەنجانمان لە داهێنان و بەشداربوونیان لە پێشخستنی كۆمەڵگەی خۆیان گەورەترین دەستكەوتە بۆ ئێمە.

ئاماژەی بەوە کرد، گەورەترین سەرمایە لە هەرێمی كوردستان، سەرچاوەی ژێر زەوی نییە، بەڵكوو خودی مرۆڤە.