کریستیانۆ رۆناڵدۆ بێ دەنگی شکاند

کریستیانۆ رۆناڵدۆ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەروەکو پێشتر بەڵێنی دابوو بێ دەنگیەکەی شکاند و لەسەر روداوەکانی ئەم دواییە قسەی خۆی کرد، کاپتنەکەی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ لە بەیاننامەیەکدا بە تێروتەسەلی باس لەسەر کێشەکانی ئەم دواییەی لەگەڵ خۆرخێ خێسۆس راهێنەری هەڵبژاردەکەی دەکات.

دۆن لە بەینامەکەیدا لەبارەی بەجێهێشتنی کەمپی هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتەکەی دەڵێت '' دوای مۆندیالی 2026 بڕیارمدابوو وازهێنانم لە یاریی نێودەوڵەتی رابگەیەنم و نامەی ماڵئاواییشم ئامادە کردبوو، بەڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی پۆرتوگاڵ داوایان لێکردم ئەم بڕیارە نەدەم و گوتیان پێویستیمان پێتە، کریس لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا دەڵێت '' فێدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەی بۆ دەست نیشانکردنی شوێنگرەوەی رۆبێرتۆ مارتینێز راوێژیان لەگەڵدا کردووە، ئەویش خۆرخێ خێسۆسی بەلاوە باشترین بژاردە بووە ''.

رۆناڵدۆ لەبارەی ئەوەی ئایا لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ بەردەوام دەبێت یاخود واز لە یاری نێودەوڵەتی دەهێنێت دەڵێت '' واز لە یاریی نێودەوڵەتی ناهێنم، بەڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی پۆرتوگاڵ ماوەیەک سزام دەدات و دوای تەواوبوونی سزایەکەم دەگەڕێمەوە هەڵبژاردەکەم، نابێت چاوپۆشیی لە سزادانم بکرێت و سزایەکەم کەم بکرێتەوە، من کاپتنی هەڵبژاردەکەمم و دەبێت سزایەکەم قورستر بێت ''.

خاوەنی پێنج خەڵاتی باڵۆن دۆر، لە بەشێکی دیکە بەیاننامەکەیدا لەبارەی روداوەکانی دوایین یاری لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەرامبەر وێلز گووتی '' لە یاریی بەرامبەر وێلز سەرەڕای ئەوەی گۆڕانکاریم پێکرا، بەڵام خۆم قۆڵبەندی کاپتنیم لە قۆڵی برونۆ فێرناندێز کرد، بەبێ ئەوەی وا هەست بکەم ئەمە دوایین هەنگاوەکانمە وەکو کاپتن و یاریزانی هەڵبژاردەکەم، چونکە گرنگ ئەوە بوو لە یارییەکە سەرکەوتنمان بەدەستهێنا ''.

رۆناڵدۆ لەبارەی خۆرخێ خێسۆس راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی دەڵێت '' خۆرخێ خیسوس راهێنەری هەڵبژاردەکەمان بەڵێنەکەی شکاند و لەبەر ئەوەی متمانەم پێی نەمابوو کەمپی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵم بەجێهێشت. خیسوس لە ژوورە داخراوەکان لە بەردەم بەرپرسانی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ بەڵێنی دا لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە راستییەکان بڵێت و هەموو شتێک روون بکاتەوە، کەچی بە پێچەوانەوە هێرشی کردە سەر من. 

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیەی دەڵێت '' ئێستا کاتی وازهێنان نیە و من بۆ سەرکەوتن یاریی دەکەم، بەڵام هەر رۆژێک دێت یارییەکی وازهێنانم لە یاری نێودەوڵەتی بکەم. هەروەها ئەگەر لە هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ منیان ناوێت، ئێستا پێویستە پێمبڵێن ''.