وەزارەتی پێشمەرگە: هیچ سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانیمان پێ نەگەیشتووە

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەو هەواڵانەی لە چەند کەناڵێکی فەرمی و نافەرمیی سۆشیال میدیا لەبارەی گەیشتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بە وەزارەتەکەیان بڵاوکراونەتەوە، دوورن لە راستییەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ـی تشرینی یەکەمی 2026، وەزارەتی پێشمەرگە رەتیدەکاتەوە هیچ سەرچاوەیەکی فەرمیی ئەوان لەو بارەیەوە لێدوانی دابێت. هاوکات جەختدەکاتەوە هیچ جۆرە سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانی نەگەیشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە.