حووسییەکان بە مووشەکی بالیستی هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی ریاز
حووسییەکانی یەمەن رایانگەیاند، فڕۆکەخانەی سەرەکیی ریاز، پایتەختی سعوودیەیان بە مووشەکێکی بالیستی کردووەتە ئامانج. ئەم هێرشە نوێترین کردەوەی سەربازیی ئەو گرووپەیە، کە سەر بە بەرەی مەقاوەمەیە و بەرپرسیارێتییەکەی لە ئەستۆ گرتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ـی تشرینی یەکەمی 2026، یەحیا سەریع، گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان لە پۆستێکدا لە پلاتفۆڕمی ئێکس رایگەیاند، هێزە چەکدارەکانیان توانیویانە فڕۆکەخانەی خالید لە ریاز بە مووشەکێکی بالیستی بکەنە ئامانج.
سەریع روونیکردەوە، مووشەکەکە بە وردی ئامانجەکەی پێکاوە و لە ئەنجامدا جموجۆڵی فڕۆکەخانەکە پەکیکەوتووە.
هاوکات دوێنێ چوارشەممە، دەستەی گشتیی فڕۆکەوانیی مەدەنیی سعوودیە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە (6 و 7ـی تشرینی یەکەمی 2026)، بەشێک لە دامەزراوەکانی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی "ئەبها و شا خالید" کراونەتە ئامانجی دوو پەلامار، دەستبەجێ تیمەکانی فریاکەوتن و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەپێی پلانەکان مامەڵەیان لەگەڵ دۆخەکەدا کردووە.