بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە داوا لە هاووڵاتییان دەکات مامەڵەکانیان تەواو بکەن
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە سەرجەم ئەو هاووڵاتییانە ئاگاداردەکاتەوە کە ناویان بۆ پرۆسەی حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان.
بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختیدەکاتەوە، پێنجشەممەی داهاتوو 15ـی تشرینی یەکەمی 2026، دوا وادەیە بۆ تەواوکردنی مامەڵەکان و هەر کەسێک تا ئەو بەروارە مامەڵەکانی تەواو نەکات، خۆی بەرپرسیار دەبێت لە لەدەستدانی مافەکەی.
بۆ تەواوکردنی مامەڵەکان پێویستە ئەم بەڵگەنامە و رێکارانە ئامادە بکرێن:
یەکەم: کۆپییەکی رەنگاورەنگی کارتی نیشتمانی و پاسپۆرت.
دووەم: کۆپییەک لە ژمارەی دیجیتاڵی بایۆمەتری.
سێیەم: ئامادەبوونی کەسەکە بەخۆی.
چوارەم: بردنی بڕی 6,000,000 شەش ملیۆن دیناری عێراقی وەک گوژمەی یەکەم.