هاکان فیدان: تورکیا ناچێتە بەرەی شەڕی سعوودیە دژ بە حووسییەکان

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رەتی دەکاتەوە وڵاتەکەی هێزی سەربازی بۆ هێرشکردنە سەر حووسییەکانی یەمەن، رەوانەی سعوودیە بکات.

ئاژانسی فرانس پرێسی فەرەنسی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ـی تشرینی یەکەمی 2026، لە زاری هاکان فیدان، ئەو هەواڵ و دەنگۆ و زانیارییانەی رەتکردەوە، گوایە وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڕیاری ناردنی هێزی سەربازی بۆ سعوودیە و بەشداربوون لە شەڕی دژ بە چەکدارە حووسییەکانی یەمەنی دابێت. فیدان رایگەیاندووە، تورکیا هیچ هێزێکی سەربازی بۆ هێرشکردنە سەر حووسییەکانی یەمەن نانێرێتە سعوودیە.

هەروەها دڵنیاییداوە لەوەی وڵاتەکەی هیچ هێزێک بۆ شەڕ و هێرشکردن نانێرێتە خاکی هیچ وڵاتێکی دیکە.

لەبارەی رێککەوتنی بەرگریی مەککە، کە ئابی ئەمساڵ لە لەنێوان تورکیا، سعوودیە و پاکستان واژۆکراوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت "ئەمە رێککەوتنێکی بەرگرییە و بەگوێرەی ناوەرۆکی رێککەوتنەکە، هەر وڵاتێکی رێککەوتنەکە هێرشی بکرێتە سەر، دەبێت وڵاتەکانی دیکەی رێککەوتنەکە لە بەرگرییدا پشتیوانی بکەن، نەک رێککەوتنێکی هێرشکاری بێت.

قسەکانی هاکان فیدان کاتێکدایە، کە وەزارەتی بەرگریی تورکیا ناوەرۆکی کۆبوونەوەیەکی بەرگریی بڵاوکردووەتەوە و گوایە 5ـی ئەم مانگە لە ریازی پایتەختی سعوودیە بەڕێوەچووە، بڵاوکردووەتەوە و تیایدا باس لەوە کراوە، لە چوارچێوەی رێککەوتنی بەرگریی مەککە، تورکیا ئامادەکاری دەکات بۆ ناردنی هێزی سەربازی بۆ سعوودییە دەکات و هەنگاوی گرنگ بۆ بەدامەزراوەییکردنی رێککەوتنەکە نراون.