پووتین بۆ پزیشکیان: هەوڵی کەمکردنەوەی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدەین
سەرۆکی رووسیا ئامادەیی تەواوی مۆسکۆی بۆ هاوکاریکردن لە کۆتاییهێنان بە جەنگ و ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووپات کردەوە.
بە پێی هەواڵی ئاژانسە فەرمییەکانی رووسیا، پێنجشەممە، 8ـی تشرینی یەکەمی 2026، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا، لە تورکمانستان، لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران کۆبووەوە.
پووتین رایگەیاند: "ئێمە ئامادەین هەموو توانای خۆمان بخەینە گەڕ بۆ بەشداریکردن لە چارەکردنی دۆخەکەدا". دەشڵێت: تاران هەوڵی راستەقینە دەدات بۆ کۆتاییهێنان بەو ململانێیەی کە بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئیران کە لە 28ـی شوباتدا هەڵگیرسا.
هەروەها سەرۆکی رووسیا ستایشی پەرەسەندنی ئەرێنی لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان مۆسکۆ و تاران کرد؛ پەیوەندییەک کە لە دوای دەستپێکردنی هێرشی سەربازیی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە ساڵی 2022ـەوە، لە هەردوو رەهەندی دیپلۆماسی و سەربازییەوە گەشەکردن و هەماهەنگییەکی بەرفراوانی بەخۆیەوە بینیوە.