رۆناڵدۆ داواکارییەکی ماڵباتەکەی رەتدەکاتەوە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ، بەم دواییە لەگەڵ خۆرخێ خێسۆس راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تووشی کێشە بووە، هەر ئەمەش وایکردووە ئەو یاریزانە لە میانەی یارییەکانی نەیشن لیگ کەمپی هەڵبژاردەکەی جێبهێڵێت و بگەرێتەوە یانەکەی.

رۆناڵدۆ دوای جێهێشتنی ریزەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێدا ئاشکرای کرد نایەوێت واز لە یاری نێودەوڵەتی بهێنێت، ئەمە لە کاتێکدا دوای ئەو روداوانە ماڵباتەکەی داوایان لێکردووە واز لە هەڵبژاردەکەی بهێنێت و سەرنجی تەنها لەسەر یانەکەی بێت، بەڵام دۆن بەم داوایە رازی نەبووە.

لویس ڤیلار رۆژنامەنوسی بەناوبانگی پۆرتوگاڵی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبیە ئاشکرای دەکات، دوای ئەو روداوانە ماڵباتەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ داوایان لێکردووە چیدیکە نەگەڕێتەوە ریزەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی و تەنها سەرنجی لەسەر یارییەکانی یانەکەی بێت، بەڵام رۆناڵدۆ بە دڵتەنگیەوە ئەم داوایەی رەتکردووەتەوە.

ئەو رۆژنامەنوسە پۆرتوگاڵیە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باس لەوە دەکات " رۆناڵدۆ بەهۆی حەز و ئارەزووە تایبەتەکانی ئامادەنیە واز لە یاری کردن بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بهێنێت و پێویستە لەسەر وەکو رەمزێکی نیشتیمانی واز لە خواستەکانی بهێنێت، بۆ ئەوەی هەتا هەتا وەکو سیمبولی نیشتیمانی بەردەوام بێت ''.