ئێمباپێ بۆ ماوەی چوار مانگ سڕ دەکرێت
ئەمڕۆ 9ـی ئۆکتۆبەری 2026 دەنگۆیەک لەسەر کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری فەڕەنسی یانەی ریاڵ مەدرید، هەموو سەرچاوە میدیاکانی جیهانی تەنیوە و باس لەوە دەکرێت هێرشبەرە فەڕەنسیەکە دەیەوێت هاوینی داهاتوو، ریزەکانی یانەی ئیسپانیەکە جێبهێڵێت ئەگەر پێکهاتەی دڵخوازی ئەو دروست نەکەن.
سەرچاوەکانی فەڕەنسا بڵاویان کردەوە کیلیان ئێمباپێ هۆشداری داوە ئەگەر بۆ وەرزی داهاتوو، ئەو پێکهاتە دڵخوازەی داوا دەکات دروست نەکرێت، بەبێ گەڕانەوە بۆ یانەکەی گرێبەستەکەی هەڵدەوەشێنتەوە، ئەگەر ئەمە ڕووبدات ئەوا دوو دەرئەنجامی دەبێت، یەکەم ریاڵ مەدرید مافی قەرەبووی تەواوی ئەو زیانانەی دەبێت کە بەهۆی پێشێلکردنی گرێبەستەکەوە تووشی بووە.
لەلایەکی دیکەوە لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی و بەبێ رەزامەندی یانەی ریاڵ مەدرید، ئەو یانەیە دەتوانێت لە فیفا سکاڵا دژی ئەو یاریزانە تۆمار بکات و ئەو کاتە یاریزانەکە بۆ ماوەی چوار مانگ لە یاری کردن سڕ دەکرێت.
کیلیان ئێمباپێ لەو کاتەی پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدرید کردووە، لەگەڵ ئەو یانەیە تەنها دوو ناسناوی بەدەستهێناوە ئەوانیش بریتین لە جامی جیهانی یانەکان و هەروەها جامی سوپەری ئەوروپا.