'' من و مێسی و سوارێز سەرخۆش بوین ''

مێسی - نێیمار - سوارێز
مێسی - نێیمار - سوارێز

سەردەمانێک لە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا سێکوچکەیەکی بەناوبانگ و مەترسیدار بە ناوی MSN هەبوو، ئەوانیش بریتی بوون لە مێسی و سوارێز و نێیمار، ئەو سێکوچکەیەکە چەندان ناسناوی جیاوازیان لەو سەردەمە بۆ یانەکەی بەدەستهێنا.

رۆژنامەی وەرزشی موندۆدێپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە نێیمار داسیلڤا یاریزانی بەڕازیلی پێشووی یانەی بارسێلۆنا کە یەکێک بو لە پێکهاتەکەی ئەو سێکوچکەیە، لەو کاتەوە پەیوەندیەکی زۆر باشی لەگەڵ دوو هاوڕێیەکەی دیکەی هەبوو، ئەو یاریزانە بەڕازیلیەکە گرتە ڤیدیۆک پیشان دەدات کە هیچ کاتێک ئەم گرتە ڤیدیۆیە بڵاونەبووەتەوە.

یاریزانە بەڕازیلیەکە لەسەر ئەم گرتە ڤیدیۆیە باس لەوە دەکات لە یەکێک لەو ساڵانەی توانیان ناسناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنین، ئەو و مێسی و سوارێز پێکەوە رەقسیان کردووە و لەو کاتەوە هەرسێکیان سەرخۆش بوون.