سێیەمین خولی پاڵەوانیەتی تۆپی پێی دیپلۆماسی لە هەولێر دەستیپێکرد
سێیەمین خولی پاڵەوانیەتی تۆپی پێی دیپلۆماسی, بە بەشداریی 16 تیپ و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای حکوومەت، ژمارەیەکی بەرچاو لە کونسوڵ و دیپلۆماتکاران دەستیپێکرد.
شەممە، 10ـی تشرینی یەکەمی 2026، سێیەمین خولی پاڵەوانیەتی تۆپی پێی دیپلۆماسی لە ئەکادیمیای یاریگای ڕیال مەدرید لەهەولێر، بە بەشداریی 16 تیپ بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای حکوومەت، ژمارەیەکی بەرچاو لە کونسوڵ و دیپلۆماتکاران، کارمەندانی کونسوڵگەریەکان و میوانان دەستیپێکرد.
سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانەی پێشکەشکردنی گوتارێک ئاماژەی بەوە کرد، هه‌موو ئامانج له‌م چالاكییه، نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری شاندە دیپلۆماسییەکان و نوێنەرانی وڵاتانی بیانییە لە هەرێمی کوردستان بۆ دروستكردنی كه‌شێكی تایبەت دوور لە فشار‌و سەرقاڵیەکانی کاری رۆژانەیان. ئەمەش نەریتێکی ساڵانەیە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئەنجامی دەدات.
له‌یه‌كه‌م یارییدا تیپی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه رووبه‌رووی تیپی كونسوڵگەری هه‌نگاریا بووه‌وه، یاریزانانی فەرمانگەکە توانیان سه‌ركه‌وتن به ئه‌نجامی 7 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر به ده‌ست بهێنن.
دواتر یاری دووەم لە نێوان تیپی کونسوڵگەری گشتیی چین و تیپی وڵاتانی ئەوڕوپای رۆژهەڵات (پۆڵۆنیا، چیک، ئەرمینیا و بولگاریا) بەڕێوەچوو. یاریەکە بە بردنەوەی تیپی وڵاتانی ئەوروپای رۆژهەڵات بە 10 گوڵ بەرامبەر 6 گۆڵ کۆتایی هات.
ئه‌مه سێیه‌م پاڵه‌وانێتییه ئه‌نجام ده‌درێت كه یارییه‌كانی به شێوازی یه‌ك دۆڕان ماڵئاوایی به‌ڕێوه ده‌چێت. رۆژانه‌ش یارییه‌كان له یاریگای ئه‌كادیمیای یانه‌ی ریال مه‌درید له ئه‌ربیل ئه‌ڤینیۆ به‌ڕێوه‌ده‌چن.
