سەرۆکی حکوومەت سەردانی میری ئێزیدییان دەکات
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە شێخان سەردانی میری ئێزیدییانی کرد و پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە پشتیوانیکردنی ماف و داخواییەکانی ئێزدییانی دووپات کردەوە .
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە26ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شارۆچکەی شێخان سەردانی میر حازم میر تەحسین بەگ میری ئێزیدییانی کرد.
لە دیدارەکەدا کە شێخ عەلی ئیلیاس بابە شيخی ئێزیدییان و ژمارەیەک لە پیاوانی ئایینی و کەسایەتیی ئێزیدی ئامادەی بوون ، دۆخی ئێزیدییان تاوتوێ کرا و سەرۆکی حکوومەت پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە پشتیوانیکردنی ماف و داخواییەکانی ئێزدییانی دووپات کردەوە .
لەلای خۆیەوە، میری ئێزیدییان، سوپاس و پێزانینی خۆی و ئێزدییانی بۆ پشتیوانیی بەردەوامی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.
