مەسرور بارزانی و عەقیل موفتن جەخت لە هاوکاریی وەرزشیی هەولێر و بەغدا دەکەنەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپیی عێراق کرد، دوایین دۆخی کەرتی وەرزشیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد، هاوکات جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگییە دووقۆڵییەکان کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، پێشوازی لە عەقیل موفتن، سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپیی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، بە وردی بارودۆخی گشتیی وەرزشی لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان خرایە بەرباس و، هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی ئێستای چالاکییە وەرزشییەکان و دەرفەتەکانی بەردەم پێشخستنی توانای لاوان و وەرزشوانان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کرا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا پێداگرییان لەسەر بایەخی بەهێزکردنی پردە پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی ئاستی هاوکاری و هەماهەنگیی بەردەوامی نێوان دامەزراوە وەرزشییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کردەوە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە گەشەپێدانی ژێرخانی وەرزشی، سەرخستنی خول و پاڵەوانێتییە هاوبەشەکان و، دابینکردنی پشتیوانیی پێویست بۆ بەهرەمەندە وەرزشییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا بکات.