پەکەکە پشتیوانی لە رێککەوتنی نێوان یەبەشە و بەغدا دەکات
موراد قەرەیلان، ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) رایگەیاند، دانوستان و رێککەوتنی نێوان یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە) و حکوومەتی عێراق بۆ بوون بە بەشێک لە هێزە فەرمییەکان، هەنگاوێکی "گونجاو و دروستە".
قەرەیلان لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەوان ئاگاداری ئەو گفتوگۆیانەن کە لە نێوان فەرماندەیی یەبەشە و بەغدا بەڕێوەدەچن، بە مەبەستی ئەوەی ئەو هێزە وەک هێزێکی فەرمی و خۆجێیی دانپێدانراو بۆ پاراستنی شنگال بمێنێتەوە.
ناوبراو پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو هەنگاوە دەربڕی و روونیکردەوە، ئەگەر هێزەکانی یەبەشە بخرێنە نێو چوارچێوەی هێزە ئەمنییە فەرمییەکانی عێراق و وەک هێزێکی خۆجێیی ئەرکی پاراستنی ناوچەکەیان پێ بسپێردرێت، بڕیارێکی گونجاو دەبێت بۆ مسۆگەرکردنی ئاسایشی دەڤەرەکە.
ئەو بەرپرسەی پەکەکە ئاماژەی بەوەش دا، رێککەوتنی لەو شێوەیە رۆڵی دەبێت لە رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هەر مەترسی و کۆمەڵکوژییەکی نوێ لە دژی پێکهاتەی ئێزدی لە شنگال.