بەرپرسی لقی2ـی پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان24 دەکات
بەرپرسی لقی2ـی پارتی، بەبۆنەی 11ـەمین ساڵیادی دەستپێکردنی پەخشی کوردستان24 پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتی، دەستەی بەڕێوەبەرایەتی و سەرجەم کارمەندانی کەناڵەکە کرد.
لە پەیامەکەیدا، ئەمڕۆ شەممە 31ـی ئۆکتۆبەری 2026، زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی2ـی پارتی، هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنی زیاتری بۆ ئەو دامەزراوەیە خواست.
زانا مەلا خالید دامەزراندنی کوردستان24ـی بە هەنگاوێکی گرنگ لە ئاراستەی پێشخستنی میدیا و رۆژنامەگەریی کوردی وەسف کرد.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هاتووە، کوردستان24 لە ماوەی کارکردنیدا وەک دامەزراوەیەکی نیشتمانیی بەرپرسیار، خزمەتی زۆری بە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان کردووە.
هەروەها روونیکردەوە، کەناڵەکە بە پابەندبوون بە بنەماکانی کاری میدیایی، بەشێک بووە لە بەرەوپێشچوون، چارەسەرکردنی گرفتەکان و گەیاندنی دەنگی خەڵک بە ئامانجی خزمەتکردنی باشتر.