کونسوڵی فەخریی فلیپین: کوردستان24 ناسنامە و کەلتووری کوردیی پاراستووە
کونسوڵی فەخریی فلیپین لە هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کوردستان24 کرد و رۆڵی دەزگاکەی لە پاراستنی کەلتووری کوردی و گەیاندنی زانیاریدا بەرز نرخاند.
ئەمڕۆ شەممە، 31ـی تشرینی یەکەمی 2026، لە پەیامێکدا بۆ ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردستان24، فەلاح ئەنوەر، کونسوڵی فەخریی فلیپین لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بە بۆنەی 11ـەمین ساڵیادی دامەزراندنییەوە، بە شانازییەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی و ستافی کارگێڕی و سەرجەم رۆژنامەنووسان و کارمەندانی دەزگاکە دەکەم".
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوە دا، کوردستان24 لە ماوەی کارکردنیدا رۆڵێکی گرنگی لە گەیاندنی هەواڵ و زانیاریدا گێڕاوە.
کونسوڵی فەخریی فلیپین لە هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد، کوردستان24 رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی ناسنامە و کەلتووری کوردی.
فەلاح ئەنوەر گوتی، "هیوادارین ئەم دامەزراوە میدیاییە بەردەوام بێت لە سەرکەوتن و پێشکەوتن و زیاتر خزمەتی کۆمەڵگەی کوردستان بکات."
دەزگای کوردستان 24 بۆ توێژینەوە و راگەیاندن لە 31ـی ئۆکتۆبەری 2015 لە شاری هەولێر دامەزراوە و لە کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنی و رادیۆ و ماڵپەڕێکی دیجیتاڵی پێکدێت. دەزگاکە بە پێنج زمانی جیاواز هەواڵ و زانیارییەکان دەگوازێتەوە و ئامانجی گەیاندنی دەنگی کوردستانە بە جیهان.
ئەمڕۆ کە کوردستان24 کە ساڵڕۆژی دەستپێکردنی پەخشی خۆی دەگێڕێت؛ لە ماوەی 11 ساڵی رابردوودا لەسەر بنەمای توێژینەوەی زانستی و راگەیاندنی پیشەگەرانە کاری کردووە و بووەتە پردێکی متمانەپێکراوی نێوان کوردستان و جیهان.
کوردستان 24 هەمیشە هەوڵی داوە ئاوەدانی و هیوای خەڵکی کوردستان دەربخات و پێداگری لەسەر پاراستنی شیرازەی کۆمەڵایەتی و ئارامیی دەروونیی کۆمەڵگە کردووە. لە دەستپێکی 12ـەمین ساڵی تەمەنیدا، دامەزراوەکە وەبەرهێنانی زیاتر لە توانای رۆژنامەنووسانی گەنج دەکات بۆ گواستنەوەی رووداوەکان.