سامان بەرزنجی: کوردستان24 میدیایەکی کاریگەرە بۆ گەیاندنی راستییەکان بە خەڵک

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی 11 ساڵەی دەستپێکردنی پەخشی کوردستان24 دەکات و هیواخوازە و وەکو هەمیشە کوردستان24 مینبەری هۆشیاری و رۆشنبیری تەندروستی بێت لەپێناو کۆمەڵگایەکی تەندروست.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە "بەبۆنەی 11یەمین ساڵوەگەڕی دەستپێکردنی پەخشی میدیایی کوردستان 24، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و کارمەندان و تەواوی ستافەکەتان دەکەین. هیوادارین بەم رۆحیەتە گەرمەوە بەردەوام بن و ئاوێنەی راستەقینەی کۆمەڵگاکەمان بن و پیشەییانە رۆماڵی رووداوە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بکەن و وەکو هەمیشە مینبەری هۆشیاری و ڕۆشنبیری تەندروستی بن لەپێناو کۆمەڵگایەکی تەندروست.

هەروەها ئاماژەیداوە، جێگەی خۆیەتی ئەوە بڵێم کەوا کوردستان24 لەو ماوەیەدا توانی شوێن پەنجەی خۆی لەناو گۆڕەپانی میدیای کوردیدا جێبهێڵێت و ببێتە وێستگەیەکی میدیایی کاریگەر بۆ گەیاندنی راستییەکان بە خەڵک.