دۆخەکە ئەوەندە خراپە یاریزان فرمێسک بۆ یانەکەی دەڕێژێت
یانەی مانچێستەر یونایتد یەکێکە لە یانە دیار و ناودارەکانی جیهان، ئەو یانەکە ساڵانێک لەمەوبەر هەمیشە رکابەری سەرەکی بەدەستهێنانی ناسناوە نێوخۆییەکان و دەرەکیەکان بوو، بەڵام چەند ساڵێکە دۆخی ئەو یانەیە بە جۆرێک تێکچووە، هیچ راهێنەرێک نەیتوانیوە رێکی بخاتەوە یاخود چاکی بکاتەوە.
لەو کاتەوەی لە ساڵی 2013 سێر ئالێکس فێرگسۆن وازی لە راهێنەرایەتی یانەی مانچێستەر یونایتد هێنا، ئەو یانەیە چیدیکە نەیتوانی وەکو رکابەرێک دەربکەوێتەوە، شەیتانە سوورەکان لەو کاتەوە 13 راهێنەریان گۆڕیوە بەڵام هیچ کامیان نەیانتوانیوە دۆخەکە ئاسایی بکەنەوە و هاندەرانی یانەکەش، ساڵ لە دوای ساڵ لە یانەکەیان بێ ئومێد دەبن.
مانچێستەر یونایتد لە دوایین یاری خۆی لە گەڕی نۆیەمی پرێمەرلیگ، لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر چێڵسی بە ئەنجامی 0-2 تووشی دۆڕان بوو، ئەم دۆڕانە و دۆخی یانەکە وایکرد برۆنۆ فێرناندێز کاپتنی یانەکە نەتوانێت کۆنترۆلی خۆی بکات و دوای یارییەکە بە چاوی پڕ فرمێسکەوە بەرامبەر هاندەرانی یانەکەی وەستا و داوای لێبوردنی کرد. ئەم هەڵس و کەوتەی برۆنۆ کاردانەوەیەکی گەورەی هەبووە و هاندەران داوا دەکەن چارەسەرێک بۆ ئەو دۆخە بدۆزنەوە.
Bruno Fernandes tears in his eyes
— Lea (@Lea_EFC) October 31, 2026
Bruno Fernandes booed by his own fans
Bruno Fernandes stinker
What a time to be alive 🥳🥳🥳 pic.twitter.com/vQ2sDAdjCh