کوردستان24 دوو پرۆژەی گەورەی وەرزشی رادەگەیەنێت
کوردستان24 باشترینەکانی تۆپی پێی کوردستان بۆ ساڵی 2026 دەستنیشان دەکات
کوردستان24 دوو پرۆژەی نوێی وەرزشی رادەگەیەنێت، ئەم کارەش یەکەمجارە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق دەکرێت.
کوردستان24 دوو پرۆژەی ئامادە کردووە و لە رۆژانی داهاتوو پرۆژەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردن، یەکەمیان باشترین یاریزانی یەدەگی هەفتانە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستنیشان دەکات و خەڵاتێکی جیاواز دابەش دەکرێت.
خولی ئەستێرەکانی عێراق لە هەر یارییەک یانەکان دەتوانن 5 گۆڕانکاری بکەن، هەر یاریزانێکی یەدەگ بتوانێت کاریگەری لەسەر ئەنجامەکان بکات دەبێتە خاوەنی خەڵاتی هەفتانەی کوردستان24.
لە لایەکی دیکەیشەوە کوردستان24 ئەمساڵ هاوشێوەی وڵاتانی جیهان رێوڕەسمێکی گەورە و پرۆفیشناڵ و تایبەت بە باشترینەکانی تۆپی پێی کوردستان بۆ ساڵی 2026 بەڕێوە دەبات.
کوردستان24 هاوشێوەی باڵۆن دۆر و خەڵاتە هەرە بەناوبانگەکانی جیهان لە رێوڕەسمێکی مەزن دا باشترینەکانی تۆپی پێی کوردستان خەڵات دەکات.