پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 2ـی تشرینی دووەمی 2026، ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت و نمەباران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت، کە هەندێک جار بۆ تاوەباران و بروسکە دەگۆڕێت. کاریگەریی دابارین لە کاتەکانی بەیانی تا نیوەڕۆ لە ناوچەکانی بادینان و سنووری پارێزگای هەولێر زیاتر دەبێت، پاشان کاریگەرییەکەی بەرەو ناوچەکانی رۆژهەڵات و سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لاواز دەبێت و تا کاتەکانی شەو بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت. دوای ئەو ماوەیە کەش سەقامگیر دەبێتەوە و ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵەهەور دەگۆڕێت.
خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و لە نێوان 5 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، ئاراستەی باکیش لە باکووری رۆژهەڵات بۆ باکووری رۆژئاوا دەگۆڕێت. مەودای بینین لە نێوان 7 بۆ 9 کیلۆمەتر دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، 2 بۆ 3 پلە نزم دەبنەوە.
| شارەکان | پلەی پێشبینی کراوی ئەمڕۆ دووشەممە | پلەی پێشبینی کراوی سبەی سێشەممە |
| هەولێر | 25 | 25 |
| پیرمام | 21 | 21 |
| سلێمانی | 20 | 20 |
| هەڵەبجە | 20 | 20 |
| چەمچەماڵ | 23 | 24 |
| دهۆک | 25 | 25 |
| زاخۆ | 24 | 25 |
| ئاکرێ | 23 | 24 |
| گەرمیان | 26 | 28 |
| حاجی ئۆمەران | 15 | 15 |