مووچەی مانگی 10 خەرج کرا

ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی تشرینی دووەمی 2026، شڤان جەباری پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند؛ مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا.

خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوای زنجیرەیەک گفتوگۆ و لێکگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدا دێت لەبارەی شایستە داراییەکان و یاسای بودجە. لەو چوارچێوەیەشدا، ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند: وەک فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، دوێنێ لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ کۆبوونەتەوە و سەرجەم داواکاری و تێبینییەکانی خۆیان لەبارەی یاسای بودجە و مسۆگەرکردنی پشکی دارایی هەرێمی کوردستان پێ گەیاندووە.

هاوکات سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری داوە لە مانگی داهاتووەوە مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یەک پاکێجدا و لە هەمان رۆژدا خەرج بکرێت، بە مەبەستی چەسپاندنی دادپەروەری و کۆتاییهێنان بە دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.