چوونی کۆل پاڵمەر بۆ سەنتەری پزیشکی قەدەخە دەکرێت

کۆل پاڵمەر
کۆل پاڵمەر

بەم دواییە فێڵێکی کۆڵ پاڵمەر هێرشبەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئاشکرا بووە، کە ئەو یاریزانە سەرەڕای ئەوەی لە کاتی نەبوونی پێکانیش سەردانی پزیشکی چارەسەری سروشتی یانەکەی دەکات و یانەکەش ئەو کارەی لێ قەدەخە دەکات.

سەرچاوەکانی بەریتانیا بڵاویان کردووەتەوە کۆل پاڵمەر هێرشبەری یانەی چێڵسی، رۆژانە بەبێ ئەوەی هیچ کێشە و پێکانێکی هەبێت بۆ ماوەی نزیکەی دوو کاتژمێر سەردانی پزیشکی چارەسەری سروشتی یانەکەی دەکات، دوای ئاشکرا بوونی ئەو هەڵس و کەوتانە کارگێڕی یانەکەی چوونی ئەو یاریزانە بۆ سەنتەرەکە قەدەخە دەکات.

پزیشکی سەنتەری سروشتی یانەی چێڵسی خانمێکی بە رەگەز ژاپۆنیە و دەگووترێت کە یاریزانەکەی بلوز ویستویەتی پەیوەندیەکی نهێنی لەگەڵ ئەو خانمە پزیشکە دروست بکات، بۆیە دوای ئاشکرابوونی ئەو کارانەی، کارگێڕی یانەکەی هۆشداری داوەتە ئەو یاریزانە تەنها کاتی پێویست سەردانی ئەو شوێنە بکات.