مەسرور بارزانی و فالح فەییاز جەخت لە چارەکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەکەنەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، جەخت لە گرنگیی چارەکردنی کێشەکانی نێوان کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دەکەنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.
ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لە بارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە گرنگیی چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، وەک هەموو بەشەکانی دیکەی عێراق، لەسەر بنەمای رێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان کرا.

