بەرەی مقاوەمەی عێراق هەڕەشەی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا دەکات
بەرەی مقاوەمەی عێراق رایگەیاند، بە دەرچوونی فەرمانی یەکلاکەرەوەی رابەری شۆڕشی ئیسلامی، چیتر هیچ هێڵ و سنوورێکی جوگرافی نابێتە رێگر لە بەردەم هێرش و لێدانەکانیاندا.
هاوکات کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق لە بەیاننامەیەکدا هۆشدارییەکی توندی دا و جەختی کردەوە، خوێنی شەهیدان، منداڵانی غەززە و خوێندکارانی میناب بە تێپەڕبوونی کات و سنوورە دەستکردەکان فەرامۆش ناکرێت.
کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق لە بەیاننامەکەیدا دەڵێت: "تۆڵەسەندنەوە و دادخوازیی ئێمە لە رێگەی رێکخراوە بێسوود و کارتۆنییەکانەوە نابێت، بەڵکو لە گۆڕەپانی جەنگدا و بە زمانی ئاگر و سەجیل دەنووسرێتەوە."
لە کۆتایی پەیامەکەدا هاتووە: "تاوانبارانی سوپای ئەمریکا لە هەر شوێنێکی ئەم گۆی زەوییەدا بن، لە نێو لیستی ئامانجە شەرعی و مسۆگەرەکانی جەنگاوەرانی ئێمەدان و خەوی ئارام لە چاویان دەزڕێندرێت."