دەستەی دەستپاکی: سزای 14 ساڵ زیندانیکردن بەسەر پارێزگاری پێشووی سەلاحەدیندا سەپێنرا
دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ڕاگەیاند، دوو بڕیاری سزای غیابی بە بەندکردنی 14 ساڵ بۆ پارێزگاری پێشووی سەلاحەدین دەرچووە، بە تۆمەتی زیانگەیاندنی بە سامان و بەرژەوەندییەکانی ئەو شوێنەی کە تێیدا کار دەکات.
یەکشەممە 8ـی تشرینی دووەمی 2026، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە دا، دادگای تاوانەکان بۆ روبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، دوو بڕیاری سزای غیابی، هەر یەکەیان بۆ ماوەی حەوت ساڵ، دژی پارێزگاری پێشووی سەلاحەدین (عەمار جەبر خلیل) بەپێی ماددەی (340 ) دەرکردووە کە بەدوای یەکدا جێبەجێ دەکرێن. ڕوونیشی کردەوە ئەم دوو بڕیارە لەسەر کەیسی سەرپێچیکردنی ڕێنماییەکان لە پێدانی دوو گرێبەست بە دوو کۆمپانیای کەرتی تایبەت دەرچوون.
دەستەکە ڕایگەیاند، دادگاکە دوای پێداچوونەوە بەو بەڵگەکان و سەلماندنی راست و دروستی بابەتەکە، سزای کۆکراوەی 14 ساڵ زیندانیکردنی بۆ پارێزگارەکە دەرکرد. هەروەها پێشتر لە مانگی 11ـی 2022 ، مانگی 8ـی 2026ـدا، دەستەکە بڕیاری تری دژی ناوبراو ڕاگەیاندبوو کە سزای 17 ساڵ زیندانیکردنی لەخۆ گرتووە، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی کاتیی سەرجەم موڵک و ماڵە گوازراوە و نەگواستراوەکانی.