سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆککۆمار و گەلی تورکیا دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا هاوسۆزی و خەمباریی خۆی بۆ قوربانیانی رووداوی تەقینەوەکەی شاری ئیزمیری تورکیا دەربڕی و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆککۆمار و گەلی ئەو وڵاتە کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە، زۆر خەمبارە بە گیانلەدەستدانی ژمارەیەک هاووڵاتی بەهۆی ئەو تەقینەوە وێرانکەرەی لە کارگەیەکی ئاسن لە شاری ئیزمیری تورکیا روویدا.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، مەسرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمار و گەلی تورکیا و بنەماڵەی قوربانییەکان دەکات.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوسۆزیی خۆی بۆ تەواوی لێقەوماوان دەردەبڕێت و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازێت.
تەقینەوەکە رۆژی دووشەممە، 9ی تشرینی دووەمی 2026، لە کارگەی ئاسن و پۆڵای (HABAŞ) لە ناوچەی عەلیاغای پارێزگای ئیزمیر روویدا و دوای ئەوەش ئاگرێکی گەورە لە شوێنەکە هەڵگیرسا. لە ئەنجامی رووداوەکەدا 17 کرێکار گیانیان لەدەست داوە و 14 کەسی دیکە بریندار بوون.
I am deeply saddened by the tragic loss of life in the devastating blast at the steel factory in İzmir, Türkiye. My heartfelt condolences go to President @RTErdogan, the people of Türkiye, and the families of the victims. My thoughts are with all those affected by this heartbreaking tragedy, and I wish the injured a speedy recovery.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) November 10, 2026