سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە میسال ئالووسی دەکات

سەرۆک بارزانی، پرسە و هاوخەمی خۆی ئاراستەی میسال ئالووسی، سیاسەتمەداری عێراقی کرد، بەهۆی کۆچی دوایی موسابیر جەمال ئالووسیی برایەوە.

سەرۆک مەسعود بارزانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ـی تشرینی دووەمی 2026، لە پەیامێکدا، پرسە، سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی ئاراستەی میسال ئالووسی، سیاسەتمەداری عێراقی کرد، بەهۆی کۆچی دوایی برای موسابیر جەمال ئالووسی.

لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا بۆ میسال ئالووسی هاتووە، لە پەروەردگاری مەزن دەپاڕێینەوە گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی خۆی شاد بکات، هەروەها سەبووریی و ئارامی بە ئێوە و سەرجەم کەسوکاری ببەخشێت.


دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:

بە ناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

برای ئازیزم، جەنابی میسال ئالووسیی رێزدار

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی برای خوالێخۆشبووتان (موسابیر جەمال ئالووسی)مان پێگەیشت. لە کاتێکدا لە ناخی دڵەوە هاوبەشی خەمتانین، سەرەخۆشی و هاوسۆزیی دڵسۆزانەی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین لەم کۆستە ئازەربەخشەدا؛ لە پەروەردگاری مەزن دەپاڕێینەوە گیانی کۆچکردوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و بەهەشتی بەرینی پێ ببەخشێت، هەروەها سەبووریی و ئارامی بە ئێوە و سەرجەم کەسوکاری ببەخشێت.

إنا لله وإنا إليه راجعون

 

براتان

مەسعود بارزانی

12ـی تشرینی دووەمی 2026