سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە کەسایەتیی سیاسیی ناسراوی عيراقی میسال ئالوسی دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بەشداریی لە پرسەی خوالێخۆشبوو موسابیر جەمال ئالوسی، برای کەسایەتیی سیاسیی ناسراوی عێراقی میسال ئالوسی کرد و پرسە و هاوخەمیی خۆی پێ گەیاند.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 13ی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر، بەشداری لە پرسەی کۆچکردوو موسابیر جەمال ئالووسی ، برای کەسایەتیی سیاسیی ناسراوی عیراقی میسال ئالوسی کرد و پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی پێ گەیاند.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، میسال ئالوسی، سوپاسی بەشداری و هاوخەمیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد

