پەیامنێری کوردستان24: ئەنجامی کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی باش نەبوو
پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان هیچ ئەنجامێکی باشی نەبوو، هاوکات گوتیشی، سەرۆکوەزیرانی عێراق چاوی بە شاندی پارێزگای سلێمانی نەکەوتووە و چوارچێوەکەش لەسەر پرسی جیاکردنەوە سلێمانی لە هەرێمی کوردستان هیچ رەزامەندییەکیان دەرنەبڕیووە.
سێشەممە 17ـی تشرینی دووەمی 2026، دیلان بارزان، پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لە بارەی دۆخی ناوخۆیی عێراق، دۆسیەی ئەمنی، ئابووری و دارایی و چوونی هێزەکانی سوپای عێراق بۆ نێو ناوچەی جورف سەخر کۆبوونەوە، و هیچ ئەنجامێکی ئەرێنی لە کۆبوونەوەکەدا بەدەستنەهاتووە، هاوکات گرژیی لە نێو بەشێک لە سەرکردەکانی نێو چوارچێوەکە و عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق دروست بووە، و زەیدی بە تووڕەیی کۆبوونەوەکەی جێهێشتووە.
سەبارەت بە سەردانی شاندی پارێزگای سلێمانی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەشێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەی ناوخۆیی چوارچێوەکە، بەشێک لە سەرکردە شیعەکان، لەگەڵ شاندەکەی سلێمانی پێکهاتبوون لە شاسوار عەبدولواحید، بافل تاڵەبانی و نزار ئامێدی کۆبوونەوە، گوتیشی، لە کۆبوونەوە.
نوێدەکرێتەوە....