عەبوودی: حکوومەت پلانێکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاخبردنی نەوت داناوە
گوتەبێژی حکوومەتی عێراق ئاشکرای کرد، کامێراکانی وەزارەتی ناوخۆ زانیارییە هەواڵگرییەکانیان لەبارەی بەقاچاخبردنی نەوتەوە پشتڕاست کردەوە.
سێشەممە، 17ـی تشرینی دووەمی 2026، حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: حکوومەتی عێراق سوورە لەسەر چارەکردنی دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت لە جورف سەخر و ناوچەکانی دیکە.
هاوکات گوتەبێژەکە ئاماژەی بەوە کرد، کامێراکانی وەزارەتی ناوخۆ زانیارییە هەواڵگرییەکانیان لەبارەی بەقاچاخبردنی نەوتەوە لە جورف سەخر پشتڕاست کردەوە.
عەبوودی، جەختی لەوە کردەوە، حکوومەتی عێراق پلانێکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاخبردنی نەوت داناوە.
گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، دووپاتی کردەوە، حکوومەتی وڵاتەکە پلانێکی داناوە بۆ پاککردنەوەی جورف سەخر لە هەر لایەن یان دەستەیەک کە سامانی نەوت بەهەدەر بدات.
حەیدەر عەبوودی لە درێژەی قسەکانیدا دووپاتی کردەوە، بە پێی دەستوور، نەوت و گاز موڵکی هەموو عێراقییەکانە.