ئەبو تاڵب سەعیدی: کەس ناتوانێت شەرعیەت لە حزبوڵڵا وەربگرێتەوە

سەرکردە لە کەتائیبی حزبوڵڵای عێراقی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ناوچەی جورف سەخر ئاماژە بەوە دەکات، ئەو کاتەی سەدام شەڕی لەگەڵ ئێمە دەکرد و دەیویست ئێمە نەمێنین بەسەر چوو، شەڕی ئەمەریکییەکانیش بەسەر چوو و هەموو ئەمانە بوونە بەشێک لە مێژوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی تشرینی دووەمی 2026، ئەبو تاڵب سەعیدی، سەرکردە لە کەتائیبی حزبوڵڵای عێراقی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ناوچەی جورف سەخر رایگەیاند، کەس ناتوانێت شەرعیەت لە حزبوڵڵا وەربگرێتەوە و جەختی کردەوە کە لە یەکەم رۆژەوە لەسەر هەڵوێستی خۆیان پێداگر بوون.

سەعیدی ئاماژەی بە قۆناخەکانی رابردوو کرد و گوتی: “ئەو کاتەی سەدام شەڕی لەگەڵ ئێمە دەکرد و دەیویست ئێمە نەمێنین بەسەر چوو، شەڕی ئەمەریکییەکانیش بەسەر چوو و هەموو ئەمانە بوونە بەشێک لە مێژوو.”

سەرکردەکەی کەتائیبی حزبوڵڵا باسی لەو شوێنە کرد کە لێوەی قسەی دەکرد و رایگەیاند: “ئەمڕۆ ئێمە لەو شوێنەین کە 200 کەسمان تێیدا گیانیان لەدەست داوە، هەروەها ژمارەیەک برینداریشمان هەبووە.”

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەعیدی پەیامێکی ئاراستەی ناوچەی سەوز و لایەنی ئەمەریکی کرد و گوتی: “بەو خەیاڵپڵاوانەی ناوچەی سەوز و تۆم بەڕاک و ترەمپیش بڵێن، ئێمە خاوەنی ئەو زەوییەین و لێرە جیهادمان کردووە. هەموو ئەوانەی هاتوونەتە ئێرە بۆ جیهاد و تێکۆشان هاتوون و ئێمەش لە یەکەم رۆژەوە پێداگر بووین”.

لە کۆتایی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەشدا، ئەبو تاڵب سەعیدی سوپاسی هۆزەکان و سەرکردەی هۆزەکانی کرد.

ئەمرۆ پێنجشەممە، 19ـی تشرینی دووەمی 2026، سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لەسەر راسپاردەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، عەلی فالح زەیدی، فەرمانی دیوانی دەرچوو بۆ پێکهێنانی بارەگای کۆنترۆڵکەر لە (جورف سەخر) بەم شێوەیەی خوارەوە:

1. بارەگاکە لە هەموو روویەکەوە بە فەرماندەیی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵییەوە دەبەسترێتەوە.

2. دامەزراندنی فەریق روکن ئەحمەد حاتەم حەمید وەک فەرماندەی بارەگای کۆنترۆڵکەر لەگەڵ دامەزراندنی دوو جێگری بۆی:
-جێگرێک بۆ کاروباری بەرگری: لیوا روکن حوسێن عەلی نسەیف.
- جێگرێک بۆ کاروباری حەشدی شەعبی: عودەی عەبدولئەئیمە مەسحەب.

3. چوار پێکهاتە بە بارەگاکە دەبەسترێنەوە، کە بریتین لە:
-لیوایەک لە سوپای عێراق.
- لیوایەک لە پۆلیسی فیدراڵی.
- دوو لیوا لە دەستەی حەشدی شەعبی.
-فەوجێک لە پۆلیسی وزە بۆ دابینکردنی پاراستن بۆ بۆرییە نەوتییەکانی ناوچەکە.

4. کەرتی بارەگای کۆنترۆڵکەر دەکەوێتە ناو سنووری کارگێڕیی جورف سەخر.

5. بارەگاکە لە کاتژمێر شەشی بەیانی رۆژی 20ی تشرینی دووەمی 2026"ـەوە دەکرێتەوە و فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنی سەرجەم یەکە ئەمنییەکانی ژێر فەرمانی ئەنجام دەدات.

6. بارەگای کۆنترۆڵکەر بە بەرزترین ئاستی هەماهەنگی، هەماهەنگی دەکات لەگەڵ هەریەک لە فەرماندەیی پۆلیسی بابل و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلا و